عێراقی - بۆش سیاسه‌تی نوێی خۆی بۆ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
PNA – جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سیاسه‌تی نوێی خۆی بۆ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق و سه‌قامیگركردنی ئاسایش له‌و وڵاته، بیست هه‌زار سه‌ربازی خۆی بۆ عێراق ره‌وانه بكات، به‌ڵام حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا كه له دوایین هه‌لًَبژاردنه‌كانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بڕیاریداوه دژ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی بۆش بوه‌ستێت. شوێنی كاركردنی ئه‌م هێزانه، زیاتر پارێزگای ئه‌نبار و به‌غدا ده‌بێت كه ز یاتر له هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق توندوتیژی به خۆیه‌وه بینیوه.له‌سه‌ر بنه‌مای گرنگی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گشت كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریانداوه كه له كاتی قسه‌كردنی بۆش و راگه‌یاندنی سیاسه‌ته نوێیه‌كه، به‌رنامه‌كانی خۆیان بوه‌ستێنن و وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبكه‌نه‌وه.له كاتێكدا بۆش سیاسه‌تی نوێ خۆی له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی هێزه‌كانی له‌و وڵاته راده‌گه‌ینێت، توندوتیژییه‌كان له عێراق به‌رده‌وامن و سه‌ره‌ڕای گیان له ده‌ستدانی سه‌دان عێراقی له مانگه‌كانی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش قوربانی زیاتری بۆخۆیه‌وه بینیوه.پێشتر هه‌ندێ له گروپ و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی حزبی كۆماریخواز خوازیاری گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆش به‌رامبه‌ر به عێراق بوون و داوایان كردبوو كه بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته كه‌م بكرێته‌وه.پێده‌چێت بۆش ئه‌مه‌ی قبووڵ كردبێ كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌ته‌كانی له عێراق بگۆڕێ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه شێوه‌ی گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی هێزی سه‌ربازی له عێراق بێت.بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رووبه‌ڕووی دژایه‌تی حزبی دیموكرات بۆته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤامبه‌ری ساڵی رابردوو، زۆرینه‌یان له گۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا.ناس پلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێس سه‌ر به دیموكراته‌كان، به‌ڵێنی داوه كه زیادكردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌خاته دۆخی ده‌نگدانه‌وه.هاوكات، "هێڕی رید" سه‌رۆكی فراكسیۆنی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران هیواداره به هاوكاری هه‌ندێ سیناتۆر له حزبی كۆماریخواز كه دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی بۆش هه‌یه، بتوانێ پێش له ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق بگرێت.سناتۆ ئێدوار كێنێدی له ئه‌ندامانی پێشووی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای په‌سندكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی له كۆنگرێس نه‌كات، پلانێك بۆ پێش‌گرتن له هێزی زیاتر بۆ عێراق ده‌خاته‌ڕوو.چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆش له قسه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆیدا داوای ته‌رخان كردنی میلیارێك دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی بواری ئابووری عێراق و له‌مانه، دابینكردنی هه‌لی كار بۆ عێراقییه‌كان بكات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment