Wednesday, January 10, 2007

کوردستانی نوی

كوردستانی نویَ له‌باشتره‌وه‌ بۆ باشترین
ریَبه‌ر تاڵه‌بانیپاش راپه‌رِین له‌هه‌ریَمی كوردستاندا بۆ رۆڵبینینی رۆژنامه‌ وه‌ك كه‌ناڵیَكی خویَندراوی میدیا، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی سیاسی وه‌ك زمانحاڵی حزبیَكی سیاسی خاوه‌ن هه‌ڵگری بیری سۆسیال دیموكرات هاته‌بوون، كوردستانی نویَ-ش له‌پرِبه‌های یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی (كوردستان) كه‌ له‌وڵاتی میسر ده‌رچوو بوو، به‌ناویَكی نویَوه‌ له‌شیَوازو ناوه‌رِۆك و مۆركیَكی تازه‌دا بووه‌ میوانی خویَنه‌ری كوردی.كوردستانی نویَ، خاوه‌ن فۆرمیَكی نویَ بوو له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیدا، چونكه‌ ئه‌زمونیَكی تازه‌بوو به‌توانایه‌كی كه‌می ئه‌كادیمی و شاره‌زایی له‌كاری رۆژنامه‌و به‌تایبه‌ت به‌رِیَوه‌بردنی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌دا، به‌و واتایه‌ی له‌رِووی شیَوازو ناوه‌رِۆكه‌وه‌ ئاسته‌نگ بوو بۆ كاری رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ له‌هه‌ریَمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رِای كه‌می ئامیَری چاپ و كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ پیَویستبوونی ئیداره‌یه‌كی كارا بۆ راپه‌رِاندن و چاودیریَكردنی كاری رۆژانه‌ی رۆژنامه‌، به‌ڵام به‌تیَرِوانینیَكی واقعییانه‌و بابه‌تییانه‌ كوردستانی نویَ توانی ریَچكه‌شكیَن بیَت له‌دوورِیانی كاری رۆژنامه‌نووسی كوردییدا، به‌تایبه‌ت له‌كۆكردنه‌وه‌ی ستافیَكی كاراو راكیَشانی خویَنه‌ریَكی زۆرو ده‌رگا كردنه‌وه‌ به‌رِووی نووسه‌راندا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرورِاكانیان، هه‌روه‌ها كاركردن له‌بواره‌كانی سیاسی و میَژوویی و رۆشنبیریی وكلتوریی و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و ...هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گرنگیدان به‌ژانره‌كانی بواری كاری رۆژنامه‌نووسی له‌(هه‌واڵ و ریپۆرتاژو وتارو چاوپیَكه‌وتن و لیَكۆڵینه‌وه‌و چیرۆك)، كه‌بیَگومان به‌دریَژایی كاری رۆژانه‌ له‌تیَكرِای بواره‌ په‌یوه‌ستداره‌كانی تایبه‌ت به‌كاری رۆژنامه‌ له‌هه‌نگاوی به‌ره‌وپیَشچووندا بووه‌.لیَره‌دا گرنگه‌ له‌رِووی گرنگیدانی كوردستانی نویَ له‌رِووی ناوه‌رِۆكه‌وه‌ به‌ژانره‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی بدویَین، له‌گه‌ڵ پیَشنیازی نویَ بۆ داهاتوو، چونكه‌ مه‌حاڵه‌ به‌رده‌وامی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ بیَ به‌هادان به‌ژانره‌كانی رۆژنامه‌نووسی، ئه‌مه‌ش له‌دووتویَی گونجاندن و پیاده‌كردنی فۆرمیَكی نویَ له‌سیاسه‌تی كوردستانی نویَ-دا: *یه‌كه‌م: هه‌واڵ و راپۆرت: هه‌واڵ و راپۆرتی سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی و زانستی و میَژوویی تیَدا بڵاوده‌كریَته‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی هه‌واڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و به‌رژه‌وه‌ندیی و كاریگه‌رییه‌، سه‌ره‌رِای پیاده‌كردنی به‌هاكانی هه‌واڵ له‌(تازه‌گه‌ریی و گه‌رماوگه‌رمی و سه‌رنجرِاكیَشی و سوودمه‌ندی و گرنگی و بایه‌خی) له‌هه‌واڵه‌كه‌دا، كه‌بیَگومان دارِشتنی هه‌واڵ و قه‌واره‌ی هه‌واڵ و شویَنی هه‌واڵ و ویَنه‌و دیزاین له‌فۆرمیَكی تایبه‌ت و جیاواز له‌رِۆژنامه‌كانی دیكه‌ له‌كوردستانی نویَ-دا به‌دیده‌كریَت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیَت به‌ته‌واوه‌تی جیَگه‌و بایه‌خی هه‌واڵ له‌كوردستانی نویَ-دا له‌ئاستیَكی زۆرباشدایه‌، بگره‌ ده‌بیَت هه‌نگاوی باشتر بۆ گرنگیدان به‌م ژانره‌ بگیریَته‌به‌ر بۆ سه‌رنجرِاكیَشانی خویَنه‌رو راكیَشانیان به‌لای رۆژنامه‌كه‌دا، وه‌ك (گرنگیدانی زیاتر به‌هه‌واڵی ئابووریی و رووداوو زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌لاپه‌رِه‌ یه‌ك و لاپه‌رِه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، چونكه‌ گرنگه‌ لاپه‌رِه‌یه‌ك یان دوولاپه‌رِه‌ ته‌رخانبكریَت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، چونكه‌ له‌رِووی په‌یامنیَرو ئاژانسی هه‌واڵ و ماڵپه‌رِه‌كانه‌وه‌ ده‌توانریَت زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ هه‌واڵ بڵاوبكریَته‌وه‌، بیَگومان به‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تی رۆژنامه‌ كه‌ئۆرگانی حزبیَكی سیاسییه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهیَنانی ویَنه‌و نه‌خشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا كه‌زیاتر كاریگه‌رو سه‌رنجرِاكیَش ده‌بیَت بۆ خویَنه‌ر، هه‌روه‌ها دیزاین كه‌رِوخساری رۆژنامه‌ ده‌كاته‌ خۆراكی چاوی خویَنه‌ر.*دووه‌م: ریپۆرتاژ: هه‌موو جۆره‌كانی ریپۆرتاژ له‌كاری رۆژانه‌ی كوردستانی نویَ-دا به‌دیده‌كریَت كه‌كار له‌سه‌ر بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و كشتوكاڵی و وه‌رزشی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی و میَژوویی ده‌كات، له‌گه‌ڵ بوونی ویَنه‌دا، سه‌ره‌رِای ریپۆرتاژی ویَنه‌یی كه‌ له‌چوارچیَوه‌ی كاری فۆتۆی رۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك لایه‌نیَكی نویَ هاتۆته‌ چوارچیَوه‌ی ژانری ریپۆرتاژه‌وه‌، كه‌ده‌كریَت به‌ئاستیَكی باش له‌قه‌ڵه‌م بدریَت، به‌ڵام ده‌كریَت له‌رِیَپۆرتاژه‌كاندا گرنگی به‌لایه‌نی (كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی و ئابووریی و كشتوكاڵی) زیاتر بدریَت بۆ كاریگه‌ریكردنه‌ سه‌ر خویَنه‌رو خستنه‌رِووی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانی رۆژانه‌یان.*سیَیه‌م: چاوپیَكه‌وتن: له‌چاوپیَكه‌وتنه‌كاندا گرنگی به‌كه‌سانی بواری سیاسی و ئابووریی و كشتوكاڵی و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو میَژوویی دراوه‌ به‌شیَوه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌نها ئه‌م لایه‌نانه‌ یان مۆركی دووباره‌بووه‌وه‌ له‌ژانری چاوپیَكه‌وتن به‌ئاستیَكی زۆرباش له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین، چونكه‌ مۆرك و فۆرمی كاركردن له‌ژانری چاوپیَكه‌وتندا گۆرِانی به‌سه‌ردا دیَت، چ له‌هه‌ڵبژاردنی كه‌س و بابه‌ت، چ له‌رِووی شیَوازی ژانره‌كه‌وه‌، به‌و مانایه‌ی زۆر به‌كه‌می ده‌بینریَت كه‌سیَكی پیشه‌كار یان گه‌نجیَكی خاوه‌ن به‌هره‌ یان پسپۆرِیَك یان پیشه‌ییه‌ك بكریَته‌ بابه‌تی چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ كه‌سه‌رنجی خویَنه‌ر رابكیَشیَت، له‌هه‌مووی سه‌یرتر به‌ناوی دیداره‌وه‌ خه‌ریكه‌ ناوو شیَوازو گرنگی ژانره‌كه‌ له‌ده‌ستده‌ده‌ین، به‌و مانایه‌ی پیَویسته‌ كوردستانی نویَ له‌داهاتوودا پرِۆژه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ژانره‌دا ئاماده‌بكات به‌گرنگیدان به‌و لایه‌نانه‌ی كه‌بوونه‌ته‌ ناوه‌ندی وتوویَژی جه‌ماوه‌ر، چونكه‌ مه‌حاڵه‌ رۆژنامه‌ ئامانجی خۆی بپیَكیَت ئه‌گه‌ر په‌یامی كاریگه‌ر ئارِاسته‌ی خویَنه‌ر نه‌كات.*چواره‌م: لیَكۆڵینه‌وه‌: گرنگی به‌بابه‌تی سیاسی و ئابووریی و فكری و میَژوویی ده‌دریَت زیاتر له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌، بیَگومان ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌مامه‌ڵه‌كردن و پسپۆرِان و توانایی ئاستی كه‌سانی شاره‌زاوه‌یه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكاندا، چونكه‌ بواره‌كانی (كۆمه‌ڵایه‌تی و كشتوكاڵی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو كلتوری و ئه‌منی و دیپلۆماسی و پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژی و زانستی) به‌شیَوه‌یه‌كی ته‌سك و كه‌م به‌رِووی كوردستانی نویَ-وه‌ ده‌بینریَت، كه‌ده‌كریَت له‌داهاتوودا گرنگی پیَبدریَت و خه‌ڵكانی پسپۆرِ له‌چوار ده‌وری رۆژنامه‌كه‌ كۆبكریَته‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌.*پیَنجه‌م: گیَرِانه‌وه‌و چیرۆك: له‌بواری سیاسی و میَژووییدا كاری باشكراوه‌، به‌ڵام گرنگه‌ بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی زیاتر كاری له‌سه‌ربكریَت، چونكه‌ له‌م ژانره‌دا خویَنه‌ر ده‌بیَت هه‌ست به‌ویَناكردنی خۆی بكات له‌خستنه‌رِووی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كانیشدا كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌و بابه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داواكارم كاری جددی به‌بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ژانره‌ بدریَت له‌كاری نویَدا.*شه‌شه‌م: وتارو ستوون: به‌شیَوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌رجه‌م بواره‌ جیاجیاكاندا وتارو ستوون به‌شیَوه‌یه‌كی زۆر بڵاوده‌بیَته‌وه‌، به‌ڵام پیَویسته‌ ده‌ستكرانه‌وه‌ی زیاتر بۆ نووسه‌ران له‌رِووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و تیَگه‌یشتنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نووسه‌رو شه‌فافییه‌ت له‌سنوورداركردنی بابه‌تدا بگیریَته‌به‌ر، چونكه‌ له‌داهاتوودا به‌هۆی گۆرِان و كاریگه‌ریی و هۆكانی گه‌یاندنه‌وه‌ زیاتر كیَشه‌ی نووسه‌ر ده‌بیَته‌ هۆكاریَك له‌به‌رده‌م كوردستانی نویَ-دا.*حه‌وته‌م: كاركاتیَرو ته‌نزئامیَز: تارِاده‌یه‌ك كار له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتیَردا كراوه‌ كه‌ روو له‌زیادبوون ده‌كات، به‌ڵام له‌ئاستی پیَویستدا نییه‌، چونكه‌ یه‌كیَك له‌لایه‌نه‌ سه‌رنج رِاكیَشه‌كانی خویَنه‌ر بوونی كاریكاتیَره‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووریی و هونه‌ری و رۆشنبیریی، كه‌ده‌كریَت بۆ ئایینده‌ كاری له‌سه‌ر بكریَت، به‌ڵام بابه‌تی ته‌نزئامیَزی ره‌خنه‌گرانه‌ زۆر به‌كه‌می ده‌بینریَت، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كه‌ ده‌كریَت پرِبكریَته‌وه‌.له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌رِووی روخساره‌وه‌ كوردستانی نویَ له‌هه‌نگاوی رابردوو و كاری داهاتوودا ده‌خه‌ینه‌رِوو، به‌و واتایه‌ی نویَبوونه‌وه‌ ببیَته‌ هانده‌ریَك بۆ زیاتر كاریگه‌ریكردنه‌ سه‌ر خویَنه‌رو كاركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌دنیای رۆژنامه‌نووسی كوردیدا: *یه‌كه‌م: دیزاین: دیزاینی كوردستانی نویَ ژماره‌ له‌دوای ژماره‌ له‌ئاستی به‌رزی زانستی و هونه‌رییدایه‌، چ له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ویَنه‌، چ له‌گه‌ڵ نووسیندا، سه‌ره‌رِای گونجاندنی بابه‌ته‌كان له‌لاپه‌رِه‌داو هه‌ڵبژاردنی ره‌نگ و فۆنت، بیَگومان له‌داهاتوودا پیَویسته‌ زیاترو هونه‌رییانه‌تر كار له‌سه‌ر دیزان بكریَت، چونكه‌ پیَموایه‌ دیزاینی رۆژنامه‌ كاریگه‌ریی له‌ئاستی چاوو باری سایكۆلۆژی خویَنه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر بایه‌خی رۆژنامه‌ بۆ خویَنه‌ره‌كه‌ی.*دووه‌م: قه‌واره‌ی لاپه‌رِه‌: قه‌واره‌ی هه‌ڵبژیَردراوو كار له‌سه‌ركراوی كوردستانی نویَ له‌رِووی لاپه‌رِه‌وه‌ گونجاوه‌، چونكه‌ پیَموایه‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌بوو كه‌به‌و قه‌واره‌یه‌ ده‌ربچیَت.*سیَیه‌م: ره‌نگ: لاپه‌رِه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی به‌رِه‌نگاورِه‌نگ ده‌رده‌چیَت، داواكارم كار بۆ ره‌نگاورِه‌نگكردنی هه‌موو لاپه‌رِه‌كان بكریَت له‌داهاتوودا.*چواره‌م: ژماره‌ی لاپه‌رِه‌كان: كه‌می لاپه‌رِه‌كانی كوردستانی نویَ بۆته‌ هۆی كه‌م گرنگیدان به‌ژانره‌كان و بواره‌ جیاجیاكان كه‌په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، داواكارم كوردستانی نویَ له‌قۆناغی ئیَستادا بكریَته‌ (16) لاپه‌رِه‌و بۆ داهاتووش بكریَته‌ (20)، به‌مه‌ش كوردستانی نویَ زیاتر ده‌بیَته‌ جیَی بایه‌خی خویَنه‌رانی.*پیَنجه‌م: فۆنت: بیَگومان ئه‌و فۆنته‌ی كوردستانی نویَ به‌كاریدیَنیَت له‌نووسین و ناونیشان و تیَكسته‌كاندا گونجاندنیَكی باشی له‌گه‌ڵ دیزاین و قه‌واره‌ی لاپه‌رِه‌و ره‌نگدا هه‌یه‌ له‌تیَكرِای لاپه‌رِه‌كاندا.لایه‌نیَكی دیكه‌، كاراكردنی ئیداره‌ی رۆژنامه‌یه‌ كه‌كاریَكه‌ زیاتر ده‌توانیَت خزمه‌ت به‌رِۆژنامه‌كه‌ بكات، چونكه‌ سه‌ره‌رِای بوونی رۆژنامه‌ له‌چوارچیَوه‌یه‌كی سیاسییدا، به‌ڵام گرنگی به‌كاریگه‌ریكردنه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر ئه‌ركیَكی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌یه‌و گرنگی بدریَت به‌بواره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی خویَنه‌ر له‌رِووی ئیداره‌یه‌كی كاراو هاوچه‌رخه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی راییكردنی پیَداویستی و هۆكانی گواستنه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و مووچه‌و پاداشت رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گیَرِیَت له‌پیَشخستنی رۆژنامه‌دا، داواكارم زیاتر له‌م بواره‌شدا كوردستانی نویَ هه‌نگاوبنیَت.مه‌سه‌له‌ی تیراژ، پیَموایه‌ بابه‌تیَكه‌ به‌پیَی بودجه‌و توانای تیَچوون كار له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره‌دا ده‌كریَت، به‌ڵام بیَگومان زۆریی تیراژ ده‌بیَته‌ زۆری خویَنه‌ری رۆژنامه‌، بۆیه‌ زۆری تیراژ له‌هه‌نگاوی گۆرِاندا ده‌بیَته‌ ته‌واوكه‌ریَكی باش بۆ پیَشخستنی ئاستی رۆژنامه‌و ریَژه‌ی خویَنه‌ر.له‌بواری ریكلامدا كوردستانی نویَ له‌هه‌وڵی باشدایه‌، چ له‌رِووی گرنگیدان به‌رِیكلام وه‌ك لایه‌نیَكی گرنگ له‌چوارچیَوه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی، چ له‌رِووی په‌یداكردنی سه‌رمایه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌، هه‌روه‌ها رۆڵبینین له‌هیَنانه‌كایه‌ی ململانیَی كۆمپانیاو شویَنه‌ گشتییه‌كاندا.له‌كۆتاییدا ده‌توانین بڵیَین هه‌وڵیَكی نویَ و بواریَكی كاراو كاریگه‌ریكردنیَكی باش له‌و سیفاتانه‌ن كه‌ده‌كریَت به‌شیَوه‌یه‌كی بابه‌تییانه‌ بخریَنه‌رِوو له‌ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی سیاسی له‌هه‌ریَمی كوردستاندا پاش راپه‌رِین، یادی پانزه‌ ساڵ ده‌رچوونی كوردستانی نویَ میَژوویه‌كی گه‌شاوه‌و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كورد له‌كاری رۆژنامه‌نووسییدا، چونكه‌ كه‌ناڵیَكی میدیای خویَندراوه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بیانه‌ویَت ئاگاداری بارودۆخی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منی و دیپلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی و كشتوكاڵی و رووناكبیریی هه‌ریَم و عیراق و ئیقلیم و جیهان بن، به‌دیویَكی تردا رۆژنامه‌یه‌كه‌ ده‌توانیَت پانتاییه‌كی فراوان له‌خویَنه‌رو ریَژه‌یه‌كی زۆر له‌كادیرو نووسه‌رو پیَگه‌یه‌كی به‌رز له‌كاری رۆژنامه‌نووسی كوردییدا داگیر بكات.*خویَندكاری ماسته‌ر له‌بواری راگه‌یاندن- قاهیره‌

PEYAMNER

عێراقی - بۆش سیاسه‌تی نوێی خۆی بۆ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
PNA – جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سیاسه‌تی نوێی خۆی بۆ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق و سه‌قامیگركردنی ئاسایش له‌و وڵاته‌، بیست هه‌زار سه‌ربازی خۆی بۆ عێراق ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ دوایین هه‌لًَبژاردنه‌كانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بڕیاریداوه‌ دژ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی بۆش بوه‌ستێت. شوێنی كاركردنی ئه‌م هێزانه‌، زیاتر پارێزگای ئه‌نبار و به‌غدا ده‌بێت كه‌ ز یاتر له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق توندوتیژی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.له‌سه‌ر بنه‌مای گرنگی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، گشت كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌ كاتی قسه‌كردنی بۆش و راگه‌یاندنی سیاسه‌ته‌ نوێیه‌كه‌، به‌رنامه‌كانی خۆیان بوه‌ستێنن و وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.له‌ كاتێكدا بۆش سیاسه‌تی نوێ خۆی له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌ راده‌گه‌ینێت، توندوتیژییه‌كان له‌ عێراق به‌رده‌وامن و سه‌ره‌ڕای گیان له‌ ده‌ستدانی سه‌دان عێراقی له‌ مانگه‌كانی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش قوربانی زیاتری بۆخۆیه‌وه‌ بینیوه‌.پێشتر هه‌ندێ له‌ گروپ و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی حزبی كۆماریخواز خوازیاری گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆش به‌رامبه‌ر به‌ عێراق بوون و داوایان كردبوو كه‌ بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.پێده‌چێت بۆش ئه‌مه‌ی قبووڵ كردبێ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌ته‌كانی له‌ عێراق بگۆڕێ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ شێوه‌ی گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی هێزی سه‌ربازی له‌ عێراق بێت.بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، رووبه‌ڕووی دژایه‌تی حزبی دیموكرات بۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤامبه‌ری ساڵی رابردوو، زۆرینه‌یان له‌ گۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا.ناس پلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێس سه‌ر به‌ دیموكراته‌كان، به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ زیادكردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ده‌خاته‌ دۆخی ده‌نگدانه‌وه‌.هاوكات، "هێڕی رید" سه‌رۆكی فراكسیۆنی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران هیواداره‌ به‌ هاوكاری هه‌ندێ سیناتۆر له‌ حزبی كۆماریخواز كه‌ دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی بۆش هه‌یه‌، بتوانێ پێش له‌ ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق بگرێت.سناتۆ ئێدوار كێنێدی له‌ ئه‌ندامانی پێشووی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای په‌سندكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی له‌ كۆنگرێس نه‌كات، پلانێك بۆ پێشگرتن له‌ هێزی زیاتر بۆ عێراق ده‌خاته‌ڕوو.چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆش له‌ قسه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆیدا داوای ته‌رخان كردنی میلیارێك دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی بواری ئابووری عێراق و له‌مانه‌، دابینكردنی هه‌لی كار بۆ عێراقییه‌كان بكات.